گەڕانە هاوبەشەکانی تورکیا و ڕووسیا لە حەسەکە دەستی پێکردەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی ناوەندی ئاشتەواییی رووسیا لە سووریا رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و رووسیا گەڕانە هاوبەشەکانیان لەپارێزگای حەسەکە لە سووریا دەست پێکردەوە.

کوردپرێس:

ئولیگ جورالیڤ، سەرۆکی ناوەندی ئاشتەواییی رووسیا لە سووریا لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕۆژی دوشەممە 20ی ئەیپرێڵی 2020 گەڕانە هاوبەشەکانی رووسیا - تورکیا بەدێژایی رێگەی نێودەوڵەتی M4 لەپارێزگای حەسەکە دەستی پێکردەوە.

هاوکات روونیشی کردەوە، ئەو پێشێلکارییانەی کە لەم ماوەیەدا لە ئاگربەستی ئیدلیب ئەنجام درا، لەلایەن گرووپی چەکداری "جەبهەی نەسر"ەوە ئەنجام دراوە.

رێكه‌وتی 5ی ئازار، ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی رێككه‌وتن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ئیدلیب ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و له‌ سنوره‌كانی رێگه‌ی M4 ناوچه‌ی ئارام بنیادبنێن.

پێشتر ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "توركیا هێشتا پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌ی 5ی ئازاری ئه‌مساڵ كه‌ له‌گه‌ڵ روسیا تایبه‌ت به‌ ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیب ئه‌نجامیاندا، له‌هه‌مانكاتدا به‌رگه‌ی كاره‌ دوژمنكارانه‌كه‌ی سوریا ناگرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی حكومه‌تی سوریا له‌ پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست، باجێكی سه‌ختی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین و ده‌بێت ئه‌و باجه‌ بدات".

News Code 168430

Your Comment

You are replying to: .
captcha