بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ كونسوڵی كۆماری چین لە ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارەم كاروانی ھاوكاریی چین گەیشتە ھەرێمی كوردستان، كە بریتییە لە چەند پێداویستییێكی خۆپارێزی و تەندروستی".
وەزیری تەندروستیی هەرێم سوپاسی وڵاتی چینی كرد و راشیگەیاند: "بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تەندروستی ھاووڵاتییان لەم ماوەیەدا ئامانجی سەرەكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بووە".
ھەروەھا نی روچی، كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە ھەولێر گوتی: "كاروانی ھاوكارییەكانی ئەمڕۆمان بریتیە لە زیاتر لە ھەزار تێستی كیت و دەمامكی نەشتەرگەری و دەمامكی N95 و دەستكێش و جلوبەرگی خۆپارێزی و داپۆشەری پێڵاو، ئەم ھاوكاریانە نیشانەی ئەو پەیوەندییە كە لەنێوان حكوومەتی چین و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەیە".
كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی گوتیشی: "ئێمە ھاوڕێی رۆژی تەنگانەین بۆ خەڵكی ھەرێمی كوردستان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment