ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بەغدا کوژرانی گەورە تیرۆرستێکی داعشی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بەغدا ڕۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند تیرۆرستێکی مه‌ترسیداریان له ‌بەغدا ده‌ستگیر کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌به‌یاننامه‌یێکدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بەغدا رایگه‌یاند به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه‌ ئه‌منیه‌کان، بۆسه‌یێکی تایبه‌تیان بۆ یه‌کێک له ‌تیرۆرستانی داعش به‌ناوی ئه‌بوو حه‌فسه‌ له‌ گوندی ئه‌لبو عه‌بدۆی سه‌ر به‌قه‌زای تارمیه‌ی باکووری بەغدا داناوه ‌و کوشتویانه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانیان ئەو تیرۆرستە مەترسیدار بووە و چەندین کردەوەی لەژێر پۆست و پلەی سەربازیدا له ‌ناوچه‌ی موسه‌ننای باکووری بەغدا ئەنجام داوە.

له ‌به‌یاننامەیێکی دیکەدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان له ‌پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌رکرده‌یێکی گرووپی تیرۆرستیی داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ به‌رپرس بووه‌ له ‌کۆمه‌ک کردنی داعش له‌رووی کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار بۆ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆرستیه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین کرده‌وه‌ی کوشتن و گوله‌باران کردنی هاوڵاتیان و هێرشی بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام داوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168404

Your Comment

You are replying to: .
captcha