بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆبوونەوەی چوارەمی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق پەیوەست بە کۆرۆنا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و ئەوەش بە هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و رێکارە خۆپارێزییەکان بەرامبەر ئەو پەتایە بووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، ژمارەی تووشبووان کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیێکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە و پشکنینەکانیش بەردەوام دەبن، جەختیشی کردوەتەوە عێراق پەیوەست بە کەمی ژمارەی تووشبووان لە پێشەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندایە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا هەزار و 415 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 812 کەسیان چاک بوونەتەوە و 79 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment