لەبارەی بۆردوومانی مەخموور تورکیا وەڵامی عێراق دەداتەوە

بەشی تورکیا- باڵیۆزى تورکیا لە عێراق وەڵامى نیگەرانییەکانى حکوومەتى عێراق دەداتەوە و جەخت دەکاتەوە کە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە فاتح یەلدز باڵیۆزى تورکیا لە عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەى بە مافى خۆى دەزانێت بەرگرى لەخۆى بکات بەپیی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دژى پەکەکە بوەستێتەوە کە هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەکەى.

یەڵدز جەختی کردوەتەوە، لەهیرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن و بە پێویستیشى زانیوە کە عێراق لەرووبەرووبوونەوەى پەکەکە هاوکارى وڵاتەکەى بکات.

هەروەها باڵیۆزى تورکیا لە عێراق روونی کردوەتەوە کە وڵاتەکەى پیشنیاریشى کردووە کە حکوومەتى عێراق بە زووترین کات کێشەى کەمپى مەخموور چارەسەر بکات کە ئەو بە کەمپی تیرۆر ناوى بردووە.

لەچەند رۆژى رابردوو فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا بۆردوومانى دەوروبەرى کەمپى مەخمووریان کرد، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ژمارەیێک هاوڵاتى کەمپەکە کوژران و بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168393

Your Comment

You are replying to: .
captcha