بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە فاتح یەلدز باڵیۆزى تورکیا لە عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەى بە مافى خۆى دەزانێت بەرگرى لەخۆى بکات بەپیی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دژى پەکەکە بوەستێتەوە کە هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەکەى.
یەڵدز جەختی کردوەتەوە، لەهیرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن و بە پێویستیشى زانیوە کە عێراق لەرووبەرووبوونەوەى پەکەکە هاوکارى وڵاتەکەى بکات.
هەروەها باڵیۆزى تورکیا لە عێراق روونی کردوەتەوە کە وڵاتەکەى پیشنیاریشى کردووە کە حکوومەتى عێراق بە زووترین کات کێشەى کەمپى مەخموور چارەسەر بکات کە ئەو بە کەمپی تیرۆر ناوى بردووە.
لەچەند رۆژى رابردوو فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا بۆردوومانى دەوروبەرى کەمپى مەخمووریان کرد، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ژمارەیێک هاوڵاتى کەمپەکە کوژران و بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment