بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیسەر پرێس-ی راگەیاند بەپێی رێككەوتنی ئاشتی زینوی وەرتێ سنووری یەكێتییە، دەشڵێت ئەگەر بڕیارە لیوای هاوبەشی پێشمەرگە رەوانە بكرێت دەبێت ئامرلیواكەی یەكێتی بێت، چوونكە بۆ سنووری یەكێتی دەنێردرێت، و ئەگەریش بۆ سنووری پارتی بنێردرێت دەبێت ئامرلیواكەی پارتی بێت.
پیره گوتیشى: "ئەگەر لەدێگەڵە پارتی رێگەی دا دووپۆلیسی یەكێتی دابنرێت، ئەوكاتە با هێز بچێتە سەر زینوی وەرتێش قەیناكات". داواشى كرد، هەرچی زووە كۆتایی بەم كێشەیە بهێندرێت ئەگەرنا كێشەیێكی گەورە و بەخۆرایی دروست دەكات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "ئێستا هەرێمی كوردستان كێشەی تەندروستی هەیە كە ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كێشەی ئابووری هەیە خەڵک دڵەراوكێی مووچەیەتی، دۆخی عێراق تەواو نییە، چ پێویستمان بەم گرژییە و كێشەیە هەیە لە وەرتێ دروستی بكەین، بەرپرسەكانی دونیا كێشە لەخۆیان دووردەخەنەوە ئێمە كێشە بۆ خۆمان دەدۆزینەوە".
ئەحمەد پیرە ڕاشیگەیاند هیواخوازه پێشنیارەكەی گۆڕان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەجدی وەربگیردرێت و گۆڕانیش بەشداری بكات، دەشڵێت:"یەكێتی كێشەی لەگەڵ كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێ قۆڵی و تەنانەت پێنج قۆڵیش نییە، ئەگەر ئیسلامییەكانیش بەشداری تێدا بكەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment