بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەسەر زینوی وەرتێ ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەست پێبکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەسەر زینوی وەرتێ ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەست پێبکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیسەر پرێس-ی راگەیاند بەپێی رێككەوتنی ئاشتی زینوی وەرتێ سنووری یەكێتییە، دەشڵێت ئەگەر بڕیارە لیوای هاوبەشی پێشمەرگە رەوانە بكرێت دەبێت ئامرلیواكەی یەكێتی بێت، چوونكە بۆ سنووری یەكێتی دەنێردرێت، و ئەگەریش بۆ سنووری پارتی بنێردرێت دەبێت ئامرلیواكەی پارتی بێت.

پیره‌ گوتیشى: "ئەگەر لەدێگەڵە پارتی رێگەی دا دووپۆلیسی یەكێتی دابنرێت، ئەوكاتە با هێز بچێتە سەر زینوی وەرتێش قەیناكات". داواشى كرد، هەرچی زووە كۆتایی بەم كێشەیە بهێندرێت ئەگەرنا كێشەیێكی گەورە و بەخۆرایی دروست دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "ئێستا هەرێمی كوردستان كێشەی تەندروستی هەیە كە ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كێشەی ئابووری هەیە خەڵک دڵەراوكێی مووچەیەتی، دۆخی عێراق تەواو نییە، چ پێویستمان بەم گرژییە و كێشەیە هەیە لە وەرتێ دروستی بكەین، بەرپرسەكانی دونیا كێشە لەخۆیان دووردەخەنەوە ئێمە كێشە بۆ خۆمان دەدۆزینەوە".

ئەحمەد پیرە ڕاشیگەیاند هیواخوازه‌ پێشنیارەكەی گۆڕان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەجدی وەربگیردرێت و گۆڕانیش بەشداری بكات، دەشڵێت:"یەكێتی كێشەی لەگەڵ كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێ قۆڵی و تەنانەت پێنج قۆڵیش نییە، ئەگەر ئیسلامییەكانیش بەشداری تێدا بكەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168391

Your Comment

You are replying to: .
captcha