کوردپرێس:
ڕژێمی بەعس لە کۆتا ساڵەکانی هەشتاکاندا ئوپەراسیۆنێکی دژی کوردەکانی عێراق ئەنجام دا کە ناوی ئوپەراسیۆنی ئەنفالی لێنا و لەو ئوپەراسیۆنەدا دەیان هەزار کوردی عێراق گیانیان لە دەست دا.
دەوڵەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە ساڵیادی ئەو ئوپەراسیۆنە کردووە و نووسیویەتی: ئەمڕۆ 32 ساڵ بە سەر ئوپەراسیۆنە دڵڕەقانەکەی سەدام حوسێن دژی کوردەکانی عێراق تێپەڕ دەبێت. لە ماوەی ئەنجامدانی ئوپەراسیۆنەکەدا 50 بۆ 100 هەزار ژن و منداڵ و پیاوی کورد قەتڵوعام کران. جگە لەوەش ژمارەیێکی زیاتر لە ماڵی خۆیان ئاوارە و بێ خانە و لانە کران و هەزاران گوند و شار خاپوور کران.
ئەو بەیاننامەیە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە و جەیمز کلۆرلی بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی کردۆتەوە و تێیدا نووسراوە: وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو کەسانەی ئازیزانی خۆیان لەو تراژدیایەدا لە دەست داوە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە یارمەتییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و بونیاتنانی داهاتوویێکی پڕ لە خۆشبژێوی و ئاشتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment