بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پاش شکستهێنانی محەمەد تەوفێق عەلاوی و عەدنان زرفی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ؛ مستەفا کازمی-ی بۆ ئەو پۆستە ڕاسپارد.
حزبە کوردستانییەکانی عێراق کە پشتگیرییێکی ئەوتۆیان بۆ دوو کاندیدی پێشوو نیشان نەدا بوو، پاڵپشتیی خۆیان بۆ مستەفا کازمی ڕاگەیاند.
ژمارەیێک لە شرۆڤەکارانی پرسی عێراق دەڵێن هۆکاری ئەم پشتگیرییە بۆ پێدانەوەی پۆستە وەزارەییەکانی کابینەی پێشوو دەگەڕێتەوە.
زەیدوون ئەلکیانی، شرۆڤەکاری سەربەخۆی بابەتەکانی عێراق ئاماژە بە هاوڕانەبوونی کوردەکان لەگەڵ زورفی دەکات و بە گۆڤاری بەریتانیی ئەلجەزیرەی وتووە هۆکاری ئەم پشتگیرییە بۆ پێدانەوەی پۆستە وەزارەییەکانی کابینەی پێشوو دەگەڕێتەوە کە پشکی ڕەوتە سیاسییەکانی تێدا دیاری کرابوو.
بەم حاڵەشەوە ڕەناد مەنسوور شرۆڤەکارێکی دیکەی بابەتی عێراق لە پەیمانگای چتم هاوس بڕوای وایە پشتگیریی ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان بەواتای پێکهێنانی بێخەمی کابینە لەلایەن ناوبراوەوە نییە و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو تووشی هەندێک تەنگەژە دەبێت.
بەڵام بەبڕوای ئەم شرۆڤەکارانە کازمی چانسی زیاتری لەچاو دوو کاندیدی پێشوو هەیە بۆ ڕازی کردن ڕەوتە ناوخۆیی و بیانییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment