بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرکۆ گهڵاڵی، بڕیاردهری لیژنهی وزه و سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانی کوردستان دهڵێت "وهزارهتی سامانهسروشتییهکانی ههرێم دهبێت 23%ی ههناردهی نهوتی ههرێم کهم بکاتهوه، واتا له ههناردهکردنی ڕۆژانهی 346 ههزار و 500 بهرمیل نهوت، 103 ههزار بهرمیل کهم بکاتهوه.
دەقی نوسینەکەی بڕیاردەری لیژنەیی وەزە و سامانەسروشتیەکان پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان:
چارەنوسی داھاتی ھەرێم لە پەرواێزی ڕێکەوتنی ئوپێک و ئوپێک پڵاس.
پێوستە وەزارتی سامانە سروشتیەکان بەرھەم ھێنانی بکاتە 346 هەزار و 500 بەرمیل ڕۆژانە و ڕێژەی لە سەدا 23% بەرھەمی نەوت کەم بکاتەوە.
دوایە ئەوەی ئەمشەو رێکخراوی ئوپێک و رووسیا ھاوپەیمانانی ئۆپیک پڵاس رێکەوتن لە سەر کەم کردنەوی 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
لە ناو وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک عیراق ئیلزام کراوە بە کەم کرنەوەی بڕی ملیۆنێک و 61 هەزار بەرمیل نەوت بە ڕێژەی لەسەدا 23% بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و ببێتە ھۆی سەقامگیری نرخ نەوت، لە بەرواری 12/4/2020 ئەنجومەنی وزەی عێراق ڕاسپاردەی دەرکردوە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەبێیت دەوڵەتی عێراق بچێیتە ژێر باری جێبەجێ کردنی ئەو بڕەی بۆ دیاری کراوە ،وە وەزیری نەوتی عێراق داوادەکات بۆ مانگی ٥ عێراق باپەند بێیت بە کەم کردنەوەی بڕی بەرھەم ھێنانی نەوتی عێراق لە ناویشدا دەبێیت حکوومەتی ھەرێم لەو بڕەی بەرھەمی دێنیت پابەبەند بێیت لە ئێستادا وەزارتی سامانە سروشتیەکان بڕی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرھەم دێنیت دەبێیت لە سەدا٪‏ ٢٣ بەرھەم ھێنانی کەم بکاتەوە کە دەکاتە 103 هەزارو 500 بەرمیل ڕۆژانى کەم بکاتەوە بەرھەمھێنانی دابەزێنیت بۆ 346 هەزارو 500 بەرمیل ھێنان ڕۆژانە .
لێرەدا سیاسەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارتی سامانە سروشتیەکان بۆ ئەم بڕیارە عێراق چیە ؟؟
لە ئەگەری پابەند بونی ھەرێم ئایە ھەرێم دەتوانێیت لەو بڕەی دەیفرۆشێیت دەتوانێیت پارەی شایستە دارایەکانی ھاوبەشی کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێم بدات ؟؟
ئایە لەو بڕە پارەی دەمێنیتەوە چەنێکی دەچێیتە خەزێنەی وەزارتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ؟
لە ئەگەری پابەند نەبوونی ھەرێم بە کەم کردنەوی ئەو بڕەی حکوومەتی عێراق دیاری کردووە، نابێێتە ھۆێ پاساو دان بە نەناردنی ئەو بڕە پارەی مانگانە لە بەغدادەوە دێیت بۆ دابین کردنی مووچە !
بە بڕوای ئێمە ئەمە دەرفەتێکە لە بەردەم ھەرێمی کوردستان بۆ دەرچوون لەم قەیرانە و کەم بوونەوەی داھاتی ناوخۆی بۆ ئاستی سفر و بە ووتەی سەرۆکی دیوانی حکوومەتی ھەرێم کەم بوونەوەی پارەی داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار باشترین چارەسەر رادەست کردەنەوەی بڕی 250ھەزار بەرمیل بە بەغداد و لەبەرامبەردا حکوومەتی عێراق شایستە دارایەکانی ھەرێم بنێریت و مووچە خۆران و ھاوڵاتیانی ھەرێم جارێکی تر تووشی قەیران نەبێیتەوە و بوژانەوەی ئابووری ڕوو لە ھەرێمەکەمان بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment