رێککه‌وتنی وڵاتانی ئۆپێک پڵه‌س زیانی بۆ ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وڵاتانی ئۆپێک پڵه‌س "وڵاته‌ گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی نه‌وت" بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتن و ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: "بۆ هه‌ندێک وڵات زیانی ده‌بێت، که‌ عێراق یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاندووە: لێکه‌وته‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئۆپێک پڵه‌س که‌ بڕیاردراوه‌ رۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕیژه‌ی 9 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌م بکرێته‌وه‌، پێویسته‌ عێراقیش پابه‌ندبێت پێوه‌ی و هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک به‌شێک له‌ عێراق دیاریکراوه‌ له‌و که‌م کردنه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستکات یاخود نا، ئه‌وه‌ پرسێکی دیکه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و رێککه‌وتنه‌ کاریگه‌ریی خێرای نابێت، چوونکه‌ رێککه‌وتنه‌که‌ له‌ 1ی ئایاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات و له‌ مانگی حوزه‌یران کاریگه‌رییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر کۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و بازاڕ و کارگه‌ و کارخانه‌کانه‌کان به‌مجۆره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌ و جووڵه‌ی مرۆڤ داخراوبێت، که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ به‌هیچ شێوه‌یێک کاریگه‌ریی باشی نابێت و بگره‌ زیاتر کێشه‌ بۆ هه‌ندێک وڵات دروست ده‌کات، به‌تایبه‌تی عێراق".

ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند له‌ئێستادا رێککه‌وتنه‌که‌ی ئۆپێک پڵه‌س کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی نه‌وت نابێت، چوونکه‌ به‌شی سێ مانگ نه‌وت عه‌مبارکراوه‌، واته‌ له‌ ئێستاوه‌ تاوه‌کوو مانگی حه‌وت، به‌وه‌ش ره‌نگه‌ هه‌ندێک گۆڕانکاری له‌ نرخه‌که‌ بکات، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک پێشتر نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168344

Your Comment

You are replying to: .
captcha