کوردپرێس:
مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پڕێس کونفڕانسێک و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کارتێکەر دەبێت لە سیاسەتی تورکیا ڕایگەیاند: شاندێکی ئەمریکی سەردانی ئەنقەرەی کرد و ئێمە بە ڕاشکاوی بەو شاندەمان وت کە بەشداریی گەمارۆی ئابووریی دژ بە ئێران ناکەین لە بەر ئەوەی ئێمە نەوت لە ئێان دەکڕین و ئێمە وەکوو وڵاتی تورکیا ڕوونکردنەوە دەدەین لە سەر پێوەندیمان لەگخڵ ئێران و بە ئاشکراش دەیلێین کە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران سیاسەتێکی گونجاو نییە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر دۆخی سووریاش و وتی: لەم سەردەمە نوێیەدا نابێت شەڕی دژ بە تیرۆر ئیهمال بکرێت. لە سووریا بە جیددەوە بەدواداچوون بۆ ناوچەی ئارام دەکەین. بۆیە نابێت پڕۆسەی سیاسی پەک بخەین. ئێمەش وەکوو وڵاتی تورکیا ئامادەین هەموو چەشنە هاوکارییێک بکەین بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی دەستووری سووریا پێک بهێنرێت و هەڵبژاردنی ئازادانە بەڕێوە بچێت.
Your Comment