لیستی مووچەخۆرانی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی حکوومه‌تی عێراق ده‌کرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی هه‌ردوولایه‌نی هه‌رێم و به‌غدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ‌ جێبه‌جێ کردنی  یاسای بوودجه‌ دووپات کردۆته‌وه‌ ته‌ئکیدیش ده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ک له‌ یاسای بودجه‌دا هاتووه‌ هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ ناردنی لیستی مووچه‌خۆران بۆ حکوومه‌تی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رکۆ ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە میدیای رەسمیی حزبەکەی راگەیاندووە: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی بوودجه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه‌، هه‌رێم لیستی مووچه‌خۆرانی سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نی ده‌داته‌ حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، له‌ دواکۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان ته‌ئکیدیان له‌ ناردنی ئه‌و لیستانه‌ کردوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ وه‌ک په‌رله‌مان گه‌شبینین له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ جێبه‌جێ بکرێت، به‌تایبه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێک رایگه‌یاندووه‌ که‌ پابه‌ندی مادده‌کانی یاسای بوودجه‌ ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم بنێرێت.

ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: له‌کاتی هه‌ر که‌مته‌رخه‌میێک له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک په‌رله‌مان بێده‌نگ نابین و به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک رێگاناده‌ین کێشه‌ بۆ قووتی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دروست بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha