به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى خۆپیشاندانه‌کان له پارێزگاکانى باشوور و ناوه‌ڕاست، ١٥ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره له کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا پرۆژهیاسایێک بۆ به‌هه‌رێم بوونى به‌سره پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش پرۆژه‌که‌ى په‌سه‌ند کرد.
داواى ئه‌و ١٥ ئه‌ندامه بۆ به‌هه‌رێمبوونى به‌سره له کۆبوونهوهیێکى داخراوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا هات که بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى بارودۆخى به‌سره و داواکارییه‌کانى خۆپیشانده‌ران رێکخرابوو.
ده‌ستوورى عێراق ڕێگه‌ی داوه به پارێزگایێک یان زیاتر داواى به‌هه‌رێمبوون بکه‌ن دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ڕاپرسی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و پێویسته له نیوه‌ى زیاترى دانیشتوانى ئه‌و پاریزگایه په‌سه‌ندى بکه‌ن.
له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشوووه‌وه و له ساڵى ٢٠٠٣ه‌وه داواى به‌هه‌رێم بوونى پارێزگاى به‌سره ده‌کرێت به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانى حکوومه‌تى به‌غدا وه‌ڵامى ئه‌و داواکارییه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment