کوردپرێس:
له راگهیێندراوێکدا نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكوهزیرانی عێراق دەڵێت، حهیدهر عهبادی تانهی لهبارهی یاسای ئیمتیازاتی پهرلهمانتارانی عێراقی پێشكهشی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردووه.
عەبادی لە تانەکەدا داوای كردووه كاركردن بهو یاسایه رابگیرێت، چوونكه بهپێی یاساكه، پهرلهمانتار مافی خانهنشینبوونی پێدهدرێت، ئهگهر یهك رۆژیش دهوامی كردبێت، ئهوه جگه له ئیمتیازاتی دیكه.
رۆژی ههینیی رابردوو، حهیدهر عهبادی سهرۆكوهزیرانی عێراق له كۆنگرهیێكی رۆژنامهڤانیدا، رهتكردنهوهی یاساكهی ئاشكرا كرد و جهختی كردهوه كه تانه پێشكهش دهكات.
بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، هەر پەرلەمانتارێک بۆ ئەوەی خانەشین بکرێت، پێویستە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و نابێت تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر بێت، بەڵام بەپێی یاسا تازەکەی پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمانتار تەمەنی 50 ساڵیش نەبێت، دەتوانێت بە نیوەی مووچەی خانەنشین بکرێت.
تاریق حەرب، شارەزای دەستوور لەو بارەیەوە وتوویەتی "ئەو یاسایە پێچەوانەی یاسای خانەنشینییە کە مەرجی داناوە بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی کە دەبێت 15 ساڵی خزمەتی کردەیی ھەبێت و دەبێ کەسەکە تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت لەکاتی خانەنشینکردنیدا".
بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساکە دوو بژاردە هەن. یەکەمیان حکومەت داوایەک لە دادگای فیدراڵی تۆماربکات. دووەمیش پەرلەمانی نوێ یاساکە هەڵبوەشێننەوە و بگەڕێنەوە بۆ یاسای 50ی ساڵی 2007.
عەبادی پێشتر رایگەیاندبوو، تانە لە یاسای "ژمارە 73ی ساڵی 2018ی پەرلەمانی عێراق" دەدات بەهۆی ئەوەی رەزامەندیی حکومەتی لەسەر وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا یاساکە دەرهاویشتەی دارایی هەیە.
چەند رۆژێک پێش ئێستا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە مەرسوومی ژمارە 49 و بە واژۆی فوئاد مەعسووم یاسای "ژمارە 73ی ساڵی 2018"ی پەرلەمانی عێراقی بۆ خانەنشینکردنی 328 پەرلەمانتاری خولی سێیەم پەسند کرد.
یاسای خانەنشینکردنی پەرلەمانتارانی خولی سێیەم لە رۆژی 1-7-2018ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment