تورکیا ئاوی دیجلە و زێی گەورە بەسەر عێراقدا دەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- توركیا سەرلەنوێ بڕیار لە گرتنەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە و زێی گەورە لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێم، بەSNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا توركیا دەستی بەگرتنەوەی ئاوی زێی گەورە كردووە، بەڵام لەبەرئەوەی كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان نییە، تا ئێستا زیانەكانی دەرنەكەوتوون.

ناوبراو وتیشی: "لەئێستادا نزیكەی 150 مەتر سێجا لەچركەیێكدا ئاو لە توركیاوە بەردەدرێتەوە و بەراورد بەماوەكانی ڕابردوو، نزیكەی 70 مەتر سێجا كەمی كردووە، بەبێ ئەوەی گوێ بەكێشەی نەبوونی ئاو لە ناوچەكانی عیراق بدات".

سەبارەت بەمەترسییەكانی گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە، ئەكرەم ئەحمەد ئاشكرای كرد: مەترسییەكە زۆر گەورەیە و ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر هاوڵاتیانی عێراق دەبێت.

سەبارەت بەفشاری حكوومەتی عێراق لەسەر هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ئاستی بەردانەوەی ئاو لە زێی بچووک بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، ئەكرەم ئەحمەد ڕوونكردنەوەی دا و وتیشی:" تا ئێستا هیچ فشارێكمان لێنەكراوە و بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەبەردەستماندایە، لەمانگی 6ی ئەمساڵەوە دەستمان بە بەردانەوەی ئاو كردووە و تاوەكوو مانگی 10ی 2018 بەردەوام دەبین و دواتر دەست بەگلدانەوە دەكەین بۆ بەنداوەكانمان بەتایبەت بۆ پڕكردنی بەنداوی دوكان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16763

Your Comment

You are replying to: .
captcha