به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداو و كۆگاكانی ئاوی هه‌رێم ده‌ڵێت: له ئێستادا توركیا ده‌ستی به گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی گه‌وره كردوووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه تا ئێستا زیانه‌كانی ده‌رنه‌كه‌وتوون.
ناوبراو وتیشی: "له ئێستادا نزیكه‌ی 150 مه‌تر سێجا له چركه‌یێكدا ئاو له توركیاوه به‌ر ده‌درێته‌وه و به‌راورد به ماوه‌كانی ڕابردوو نزیكه‌ی 70 مه‌تر سێجا كه‌می كردوووه به بێ ئه‌وه‌ی گوێ به كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو له ناوچه‌كانی عێراق بدات".
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه ئاشكرای كرد: مه‌ترسییه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عێراق ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به فشاری حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ئاستی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له زێی بچووک بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ڕوون كردنه‌وه‌ی دا و وتیشی: "تا ئێستا هیچ فشارێكمان لێنه‌كراوه و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه، له مانگی 6ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستمان به به‌ردانه‌وه‌ی ئاو كردوووه و تاوه‌كوو مانگی 10ی 2018 به‌رده‌وام ده‌بین و دواتر ده‌ست به گلدانه‌وه ده‌كه‌ین بۆ به‌نداوه‌كانمان به تایبه‌ت بۆ پڕكردنی به‌نداوی دووكان".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment