بەپێی ەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند: پێویستە حكوومەتی عێراق بەپێی پێویستی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات.
قسەكانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەناوچەكانی عێراق بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی وەک كارەبا و ئاو.
دزەیی داواشی لە خۆپیشاندەران كرد، كاری تێكدەرانە نەكەن و هێرش نەكەنە سەر دامەزراوە حكومییەكان و رێڕەوی ئاشتی خۆپیشاندانەكان تێكنەدەن.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment