خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە عێراق 47 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عیراقی لە ڕۆژی هەینی ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیوزدا ڕایگەیاند: خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە عێراق 47 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت" وەزارەتی تەندروستی لە یەكەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكان، هەموو كادرەكانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی نەشتەرگەرییەكان و پزیشكی باریی نائاسایی و پلانی باریی نائاسایی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان كردووە، وێڕای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ فەرمانگەكانی تەندروستی لە پارێزگا پەیوەنیدارەكان و ڕەوانەكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان.

بەوتەی بەدر دوو کەس لە پارێزگای قادسیە و نەجەف لە باشووری عێراق گیانی خۆیان لەدەست داوە و 45 کەسی دیکەش لەو دوو پارێزگا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا بریندار بوونە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16727

Your Comment

You are replying to: .
captcha