به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌ییی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورد له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان، کورده‌کانیش ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی دیمه‌شق نیشان داوه و خۆیانیان بۆ گفتوگۆ ئاماده کردوووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی کوردی سووریا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش دێته ئه‌ژمار به‌ڵام له ماوه‌ی داگیرکردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه بێ‌هه‌ڵوێست بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ده‌رکردنی هێزه کوردییه‌کان له شاری سووری مه‌نبه‌ج ڕێکه‌وت به‌م بۆنه‌وه هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه که کورده‌کان چیتر متمانه‌یان به ئه‌مریکا نه‌ماوه و مومکینه هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق چڕ بکه‌نه‌وه.
گوین دایر ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆی که‌نه‌دا و لێکۆڵه‌ر و مێژوونووسی کاروباره سه‌ربازییه‌کان له یادداشتێکی کورت که له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌کانی سووریا نووسیویه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌کات که به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕێکده‌که‌وێت.
ناوبراو له‌و یادداشته‌ی که له ماڵپه‌ڕی "رد دیرکت" بڵاو بۆته‌وه نووسیویه‌تی: پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ناوچه‌کانی باشووری سووریای کۆنتڕۆڵ کرده‌وه ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاش دووباره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه به‌ناوبانگه له‌باره‌ی هۆکاری کۆنتڕۆڵ‌کردنی دووباره‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه ده‌نووسێت: کورد چاوه‌ڕوانی خه‌یانه‌تی ئه‌مریکا به خۆی نابێت و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ئیتیفاق ده‌کات. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر به‌وان ده‌به‌خشێت و ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان ده‌پارێزێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment