برۆسک حه‌سه‌که وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له عه‌فرین به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: ئێمه ده‌مانه‌وێت عه‌فرین له میلیشیا توندئاژۆکان پاک بکه‌ینه‌وه. له‌و ڕۆژه‌ی که عه‌فرین کۆنتڕۆڵ کرا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان بۆ زه‌برلێدان و ده‌رکردنی تیرۆریستان له عه‌فرین ده‌ستی پێکردوووه.
ناوبراو وتیشی: هه‌ڵوێستی ئێمه ڕوون و ئاشکرایه و تاکوو پاک‌کردنه‌وه‌ی خاکی سووریا له تیرۆریستان بێده‌نگ نابین و هه‌ر ڕۆژ زیاتر په‌ره به شه‌ڕه‌کانمان ده‌ده‌ین. ئێمه هه‌موو ئیمکاناتێک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌کار ده‌هێنین.
وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که خۆیان بۆ شه‌ڕێکی چاره‌نووسساز ئاماده ده‌که‌ن و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئۆپه‌راسیۆنی ئێمه دژی تیرۆریستانی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێکرددوووه و دێر یان زوو تورکیا ناچار ده‌بێت له عه‌فرین بچێته ده‌ره‌وه.
برۆسک حه‌سه‌که له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره که هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌مبه‌ر عه‌فرین چییه ڕوونی کرده‌وه: ئاشکرایه که تورکیا به یارمه‌تیی میلیشیاکانه‌وه ده‌ستڕێژی کردۆته سه‌ر خاکی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش له‌و بابه‌ته ئاگاداره و پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌ی تورکیا بێ‌هه‌ڵوێست نه‌بێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: دانووستانێکمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌بوووه به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییێکه که گرووپه تیرۆریستییه‌کان دێر یان زوو له سووریا ده‌رده‌کرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment