به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ سیدۆ کارناسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی دۆیچهولهی تورکیدا ئاماژه به پێشێلکاریی زۆری مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا- سوپای تورکیا له عه‌فرین ده‌کات و ده‌شڵێت: له عه‌فرین تێکڕای نووسراو و تابلۆ کوردییه‌کان هه‌ڵگیراوه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش ده‌ست که‌وتوون پاش پشوووهکانی وه‌رزی هاوین وانه به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی عه‌فرین ناڵێنه‌وه. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که له به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکی ههڕهشهلێکراودایه له نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی جووڵای 120 حاڵه‌تی ڕفاندنی هاووڵاتییان، 7 کوشتن، 10 تاڵان و 27 هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕاپۆرت کراوه و 4 مه‌زراش سووتێندراوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له کاتی کۆنتڕۆڵکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا له 18ی ئادار تاکوو ئێستا نزیک به 3 هه‌زار هاووڵاتیی کورد ڕفێندراون. هیچ هه‌واڵێک له 7 هه‌زاری کوردی عه‌فرین به‌ده‌سته‌وه نییه. عه‌فرین که سه‌رده‌مێک شارێکی ئازاد و لیبراڵ بوو ئێستا به ئاماده‌بوونی گرووپه ڕادیکاڵه ئیسلامخوازه عه‌ره‌به‌کان به سیسته‌مێکی ڕادیکاڵی به‌ڕێوه ده‌بردرێت. ژنان به بێ ده‌مامک نا‌وێرن له خانوووه‌کانیان بێنه‌ده‌ره‌وه. ئێزدی و عه‌له‌وییه‌کانیش ناتوانن ژیان به سه‌ر به‌رن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment