به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌شی ڕوون كردوووه‌ته‌وه ئه‌و هێرشه بچووكانه‌ی له ئێستادا هه‌ن له ناوچه چۆڵكراوه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگوێ خراون، ئه‌مه‌ش ته‌كتیک و پیلانه‌كانی داعشمان به بیر دێنێته‌وه كه پێشتر ئه‌نجامی ده‌دان به‌ر له‌وه‌ی به به‌هێزی ده‌ركه‌وێت له ساڵی (2014) كه توانیی زۆرێک له شاره‌كانی عێراق و سووریا داگیر بكات.
عیماد مه‌حموود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاندوووه خه‌ڵكی هه‌ستیان به ئارامی ده‌كرد و پێیان وابوو ده‌توانن گه‌شت و سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ هه‌ر شوێنێک كه بیانه‌وێت به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیێكی چه‌كدارانی داعش كه ژماره‌یێک هاووڵاتیی ڕفێندراو ده‌كوژن، ترس و دڵه‌ڕاوكێیێكی زۆری لای خه‌ڵكی دروست كردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه له ئێستادا داعش له بیابانه‌كان و له نێوان چیاكاندان و ژماره‌یان هێنده زۆر نییه به‌ڵام ناوبه‌ناو هێرشی له‌ناكاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له نێو شار و شارۆچكه‌كانیشدا كه‌سانێک هه‌ن كه یارمه‌تییان ده‌ده‌ن.
هاوكات پسپۆڕێكی بواری ڕیشه‌كێش كردنی تیرۆر به ناوی هیشام هاشمی كه ڕاوێژ ده‌داته حكوومه‌تی عێراق به واشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاندوووه: گومانی تێدا نییه كه داعش به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی به سه‌ری هات هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌دات به‌ڵام به شێوه‌یێكی خێراتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش پرسێكی زۆر مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment