ئاستی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به ‌كاریگه‌ریی ته‌واوبوونی بیره‌ نه‌وته‌ نوێیه‌كان به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی پێشابوور به‌ ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ زیادی كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی بڵاوی كرده‌وه‌: چوار بیره‌ نه‌وتی نوێ له‌ كیڵگه‌ی پێشابوور كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌رهه‌می نه‌وتی ڕۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردوووه‌.

جه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ بیری پێنجه‌م كه‌ به‌ كه‌وتنه‌كاری ئه‌و بێره‌ نه‌وته‌ش به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ نێوان 4 تا 7 هه‌زار و 500 به‌رمیلی دیكه‌ زیاد ده‌بێت.

به ‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، به‌رهه‌می نه‌وتی كیڵگه‌ی پێشابوور له‌ مانگی داهاتوو بۆ 3 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بیره‌كانی ژماره‌ 6 و 7 لێده‌درێن.

كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"‌ كیڵگه‌كانی پیشابوور و تاوكێ به‌رێوه‌ ده‌به‌ن به‌ جۆرێک 75%ی پشكه‌كانی پێشابوور له‌لایه‌ن "دی ئێن ئۆ"ی نه‌رویجیه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ جه‌نه‌ڵ ئینێرجی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16678

Your Comment

You are replying to: .
captcha