به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له پرێس کۆنفڕانسێک له په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژه به دۆخی نائاساییی تورکیا ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: درێژکردنه‌وه‌ی 3 مانگه‌ی دۆخی نائاسایی له تورکیا ته‌واو بوووه و له جیاتی ئه‌وه 3 ساڵ دۆخی نائاسایی درێژ ده‌که‌نه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌و یاسایه‌ی که ئاراسته‌ی په‌رله‌مانیان کردوووه هێشتنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایییه. له ڕای گشتی وا بڵاو کراوه‌ته‌وه که دۆخی نائاسایی هه‌ڵگیراوه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که ته‌نیا کاتی دۆخی نائاسایی هه‌ڵده‌گیردرێت و له بنه‌ڕه‌تدا دۆخی نائاسایی ده‌مێنێته‌وه. ده‌یانه‌وێت دۆخی نائاسایی به مافه‌کانی تورکیاوه بلکێنن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: له دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کووده‌تای 15ی جووڵای 2 پرسیاری شه‌فافمان بوو. وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ئامارێک له‌سه‌ر دادگه‌یی کردنی ئه‌و که‌سانه ئاراسته ده‌کات که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و هاوپه‌یوه‌ند به پرسی کووده‌تا ده‌ستگیر کراون. نزیک به 2 هه‌زار که‌س حوکم دراون و دادگه‌یی کردنی 2 هه‌زار و 500 که‌سی‌تریش درێژه‌ی هه‌یه واتا له‌باره‌ی 5 هه‌زار که‌سی هاوپێوه‌ند به کووده‌تا قسان ده‌کرێت. لێکدانه‌وه‌ی پرسی ده‌یان هه‌زاران مرۆڤیش پێویسته که له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه. ئه‌و 5 هه‌زار که‌سه‌ی که به بۆنه‌ی به‌شدارییان له کووده‌تا حوکمیان بۆ ده‌رده‌کرێت چ چاره‌نووسێکیان هه‌یه؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر حوکمی دادستێنه‌کان له زینداندان و له کار دوور خراونه‌ته‌وه چ چاره‌نووسێکیان ده‌بێت؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment