به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی تهمووز فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق کۆ بوویه‌وه و به دوای کۆبوونه‌وه‌که نووری مالیکی سه‌رۆكى ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا له پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی: له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا زياتر له ليستى فه‌تح نزيک ده‌بينه‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين گه‌وره‌ترين ليست دروست بكه‌ين بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت.
ناوبراو وتیشی: داواكارييه‌كانى كورد داواكاریی ئێمه‌شه و ئێمه و كورد هاوبه‌شين له پرۆسه‌ى سياسىی عێراقدا.
شایانی باسه؛ چوارشه‌ممه 18ی تهمووز به بێ ئاماده بوونى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق، لايه‌نه سياسييه‌كان له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆمارى عێراق كۆ بوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوو و خۆپيشاندانه‌كانى باشوور تاوتوێ كران.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment