کۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردن: ژماردنه‌وه‌‌ی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆتایی ھات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی کۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌کان ڕای‌گه‌یاند: جیاکردنه‌وه‌ و ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆتایی ھات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یس جه‌بر وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی دووباره‌ جیاکردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌و بنکه‌ و وێستگانه‌ی ھه‌ڵبژاردن که‌ سکاڵا و تانه‌یان له‌سه‌ر بوو له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆتایی ھات.

وته‌بێژی کۆمیسیۆن ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و دادوه‌رانه‌ی دانراون ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان کردوووه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدای پایته‌خت بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌و بنکه‌ و وێستگانه‌ی پارێزگاکانی‌تر که‌ سکاڵا و تانه‌یان له‌سه‌ره‌ له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد.

له‌یس جه‌بر ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو دادوه‌ره‌ دانراوه‌کان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی دووباره‌ ژماردن و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان له‌ پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکووک و ھه‌ولێر و دھۆکیش کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16669

Your Comment

You are replying to: .
captcha