هه‌زاران که‌س له‌ دانیشتوووانی دوو گوندی شیعه‌نشینی ئیدلیب ناوچه‌که‌ به‌جێده‌هێڵن

به‌شی سووریا- ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ هه‌زاران که‌س له‌ دانیشتوووانی دوو گوندی شیعه‌نشینی "کفریا" و "الفوعه‌" له‌ ده‌وروبه‌ری ئیدلیب ناوچه‌که‌ به‌جێده‌هێڵن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی سووریا ناسراو به‌ سانا له‌ هه‌واڵێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر چۆڵ‌کردنی دوو گوندی شیعه‌نشینی ده‌وروبه‌ری ئیدلیب‌ ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌که‌ی ئاژانسی سانادا هاتوووه‌: بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی ڕفێنراوان له‌ گوندی "اشتبرق" و کۆتایی هاتنی ئابلۆقه‌ی هه‌زاران که‌س له‌ دانیشتوووانی "کفریا" و "الفوعه‌" دوو گوندی شیعه‌نشین له‌ ده‌وروبه‌ری ئیدلیب ڕێککه‌وتن له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران هاتۆته‌دی و به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌ڵێنی داوه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر کۆتایی هاتنی ئابلۆقه‌ی "کفریا" و "الفوعه‌" 1500 به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و وڵاته‌ ئازاد بکات که‌ له‌ زینداندان.

شایانی باسه‌؛ تیرۆریستان 26ی ئه‌یپڕێڵی 2015 نزیک به‌ 200 خه‌ڵکی سڤیلیان کوشت و ده‌یان که‌سی‌تریشیان ڕفاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16652

Your Comment

You are replying to: .
captcha