به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان دوزکون قایمقامی ناوچه‌ی نوورداغی پارێزگای دیلۆک له لێدوانێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که مووشه‌کێکی ڕووسی ناحیه‌ی دارستانیی گوندیی حه‌میدیه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێکاوه و ده‌شڵێت: به دوای پێگه‌یشتنی هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی نوورداغلی، هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران و بابه‌ته‌که‌یان لێک دایه‌وه که ئاشکرا بوو مووشه‌کێکی سیسته‌می به‌رگریی S-200ی ڕووسیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردۆته ئامانج.
قایمقامێتیی دیلۆک له به‌یاننامه‌یێکدا سه‌ره‌ڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ڕایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌که ئاسه‌واری بیۆلۆژیک، کیمیایی و ئه‌تۆمیی نییه. له لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کان له‌لایه‌ن کارناسان و هێزی جه‌نده‌رمه‌وه ده‌رکه‌وت که پارچه‌یێک له مۆتۆری S-200ی ڕووسی جیا بۆته‌وه و گوندێک له دیلۆکی پێکاوه و لێکۆڵینه‌وه‌کان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارچه‌یه ده‌ریده‌خات که هیچ جۆره ئاسه‌وارێک له ماده‌ی کیمیایی یان ئه‌تۆمی نییه.
ئاردا مه‌ولوود ئۆغڵۆ کارناسی پیشه‌ی به‌رگریی تورکیاش ئه‌و بابه‌ته پشتڕاست ده‌کاته‌وه ئه‌و پارچه‌یه که دۆزراوه‌ته‌وه پارچه‌یێکه له مووشه‌کی S-200ی ڕووسی و وتیشی: به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه مووشه‌که‌که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه به‌ره‌و فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل هاویژراوه و به دوای ته‌قینه‌وه به‌شێک له‌و مووشه‌که ئه‌و گونده‌ی تورکیای کردۆته ئامانج.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment