کوردپرێس- میدیاکانی تورکیا ڕایده‌گه‌یێنن: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی تهمووز پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی ده‌میرتاش له‌لایه‌ن 19همین دادگای سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره له سینجان به‌ڕێوه ده‌چێت و به تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی" داوای 142 ساڵ زیندانی کردنی ده‌میرتاش ده‌کرێت.
له دوایین دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌میرتاش گوته‌ی به‌رگریی خۆی پێشکه‌ش کرد و گوتی: "من ھه‌رگیز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که نه‌بووم، ھه‌رگیز فه‌رمانم له که‌س وه‌رنه‌گرتوووه و که‌سیش فه‌رمانی پێ نه‌کردووم".
پارێزه‌رانی ده‌میرتاش بۆ دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه 22 داواکارییان پێشکه‌ش به ده‌سته‌ی دادگا کردوووه له‌وانه ئاماده‌بوون و وه‌رگرتنی گوته‌کانی هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا، هاکان فیدان ڕاوێژکاری ده‌زگای هه‌واڵگریی (میت)، ئه‌فکان ئالا وه‌زیری ناوخۆی پێشووی تورکیا، یاڵچن ئاکدۆغان جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌گه‌ڵ سری سووره‌یا ئۆنده‌ر و سه‌لما ئیرماک په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له ساڵی 2007 بۆ یه‌که‌مجار بوووه په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی ئامه‌د و له ساڵی 2010دا بوووه هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په.
دواتر ئه‌ستێره‌ی ده‌میرتاش گه‌شاوه‌تر بوو و له ساڵی 2014دا بوووه به‌ربژێری سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا و %9.76ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا. له 2014دا بوووه هاوسه‌رۆکی گشتیی هه‌ده‌په و له 4-11-2016 له ئامه‌د ده‌ستگیر کرا و ئێستا له گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه زیندانی کراوه.
ده‌میرتاش له گرتووخانه‌دا کاته‌کانی خۆی زیاتر به خوێندن و نووسین به سه‌ر ده‌بات و کتێبێکیشی به ناوی "سه‌حه‌ر" به زمانی تورکی نووسیوه که بۆ دیالێکتی کورمانجی و سۆرانیش وه‌رگێڕدراوه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment