به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیكمه‌ت فایه‌ق نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: "16 ساڵه ئه‌م دادگایه به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی گیراوه بۆته به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی تاوانه زه‌قه دژ به مرۆڤایه‌تییه‌كان و تا ڕاده‌یێک كه‌م كردنه‌وه‌یان".
ناوبراو وتیشی: "چوار ساڵ پێش ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی سكاڵای له‌سه‌ر داعش تۆمار كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه شكستی هێنا كه به‌شی زۆری هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ندام نه‌بوونی عێراق بوو له‌و دادگایه".
حیکمه‌ت فایه‌ق ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه ئێمه هیچ به‌هانه‌یێک نابینین كه حكوومه‌تی عێراق نه‌بێته ئه‌ندام له‌و دادگایه بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كاری جدی بكه‌ن بۆ فشارخستنه سه‌ر عێراق بۆ به‌ئه‌ندامبوونی له دادگاكه.
هه‌روه‌ک داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمیش كرد فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكات و ببێته ئه‌ندام له دادگاكه و هاوكات داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد كرد به‌ئه‌ندامبوونی عێراق بكه‌نه یه‌كێک له داواكارییه‌كانیان له كاتی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق.
حیكمه‌ت فایه‌ق سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستانن و تاوانی نێوده‌وڵه‌تیان ئه‌نجام داوه وتی: "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم ناویان بداته پۆلیسی ئینته‌رپول بۆ ده‌ستگیركردنیان وه‌ک 258 تۆمه‌تباری ئه‌نفال، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش له كوردستان ڕیكلام بۆ داعش و هزرهكهی بكات پێویسته به تاوانی هاوكاری كردنی تیرۆر و هاوبه‌شی له جینۆساید دادگایی بكرێت".
بیست ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژی 17ی 7ی 1998 په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ كرا كه بڕیاری پێكهێنانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی درا و دوای چوار ساڵیش ده‌ستی به كار كردوووه و 124 ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ندی په‌یماننامه‌كه و دادگاكه‌یان كردوووه و 139 وڵاتیش واژۆیان له‌سه‌ر كردوووه به‌ڵام عێراق ئه‌ندام نییه و داواشی نه‌كردوووه ببێته ئه‌ندام.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment