به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: پێویسته حکوومه‌ت ڕێز له نیگه‌رانییه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی بگرێت و وه‌ڵامیان بداته‌وه و داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد له کابینه‌ی داهاتووی حکومڕانیدا به شێوه‌یێکی کارا به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵکاران ببێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئابووری پێویسته هه‌لی کاری زیاتر بڕه‌خسێت بۆ گه‌نجان و خزمه‌تگوزاری گشتیی پێویستیش بگه‌یه‌نرێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی که به ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن.
یان کۆبیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یێکی گشتی خۆپیشاندانه‌کان ئاشتییانه بوووه به‌ڵام ڕوودانی توندوتیژی و کاری تێکده‌رانه و تاڵانکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوووه نیگه‌رانن له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بۆته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ژماره‌یێکی زۆر له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش، هه‌روه‌ها تێکدانی موڵکی گشتی و تایبه‌ت به داموده‌زگای حکوومی و پارته سیاسییه‌کان و ژێرخانی گشتی و که‌رتی نه‌وت.
یان کۆبیش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته پارێزگاری له‌و خۆپیشاندانه ئاشتییانه بکات له‌گه‌ڵ پاراستنی یاسا و ڕێساکان و پێویستیشه هێزه‌کانی ئاسایش دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان به دوور بگرن له به‌کارهێنانی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و مه‌ترسیدار.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق هۆشداریشی دا که لێنه‌گه‌ڕێن تێکده‌ران و هه‌لپه‌رستان ئه‌م خۆپیشاندانه ڕه‌وایانه بقۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بشێوی.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment