نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕاگه‌یێندراوێک له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ عێراق ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ ڕێز له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانی عێراق بگیرێت و داواش له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: پێویسته‌ حکوومه‌ت ڕێز له‌ نیگه‌رانییه‌ ڕه‌واکانی خه‌ڵکی بگرێت و وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ و داواشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرد له‌ کابینه‌ی داهاتووی حکومڕانیدا به‌ شێوه‌یێکی کارا به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵکاران ببێته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئابووری پێویسته‌ هه‌لی کاری زیاتر بڕه‌خسێت بۆ گه‌نجان و خزمه‌تگوزاری گشتیی پێویستیش بگه‌یه‌نرێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به ‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

یان کۆبیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌رچی به‌ شێوه‌یێکی گشتی خۆپیشاندانه‌کان ئاشتییانه‌ بوووه‌ به‌ڵام ڕوودانی توندوتیژی و کاری تێکده‌رانه‌ و تاڵانکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بۆته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ژماره‌یێکی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش، هه‌روه‌ها تێکدانی موڵکی گشتی و تایبه‌ت به‌ داموده‌زگای حکوومی و پارته‌ سیاسییه‌کان و ژێرخانی گشتی و که‌رتی نه‌وت.

یان کۆبیش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌ پارێزگاری له‌و خۆپیشاندانه‌ ئاشتییانه‌ بکات له‌گه‌ڵ پاراستنی یاسا و ڕێساکان و پێویستیشه‌ هێزه‌کانی ئاسایش دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان به ‌دوور بگرن له‌ به‌کارهێنانی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و مه‌ترسیدار.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ عێراق هۆشداریشی دا که‌ لێنه‌گه‌ڕێن تێکده‌ران و هه‌لپه‌رستان ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ڕه‌وایانه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بشێوی.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16631

Your Comment

You are replying to: .
captcha