پەناگەی ئارامی داعش لە ناوچە شاخاوییەکانی مەخموور نەهێڵدرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش بەیاننامەیێکی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاریی هاوپەیمانان لە رۆژی 16ی حوزەیران بۆ دەرکردنی داعش لە چیای قەرەچووخ بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەنەراڵ جەیمس جارارد، فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانان رایگەیاندووە: "داعش چیدیکە هیچ پەناگایێکی ئارامی لە عێراقدا نییە و کاری هاوبەشی نێوان هێزە عێراقییەکان، لە نێویاندا پێشمەرگە بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان بووە هۆی ئەوەی پەناگەی ئارامی داعش لە ناوچە شاخاوییەکانی مەخموور نەهێڵدرێت".

جەنەراڵ جەیمس جارارد رایگەیاندووە: "هێزە هاوبەشەکان بە باشیی راهێندراون و بەردەوام دەبن لە دۆزینەوە و سڕینەوەی داعش لە هەر شوێنێک. ئەم ئۆپەراسیۆنە دەیسەلمێنێت داعش توانای خۆشاردنەوەی نییە".

رۆژی دووشەممە 16-7-2018 پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغی نزیک مەخموور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر داعش ئەنجام دا، کە تێدا 14 چەکداری داعش کوژران و پێنج پێشمەرگەش شەهید بوون.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16622

Your Comment

You are replying to: .
captcha