عێراق بۆ دابین‌کردنی وزه‌ی کاره‌با په‌نا بۆ سعوودیه‌ ده‌بات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ دابین كردنی وزه‌ی كاره‌با له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ بێ ئومێد ده‌بێت و داوا له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ ده‌كات ڕێككه‌وتنی وزه‌ی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات.

کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ری نیوز بڵاوی كردۆته‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری پلاندانی راسپاردوووه‌ بۆ سه‌ردان كردنی سعوودیه‌ به‌ ئامانجی قایل كردنی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ دابین كردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ شاره‌كانی باشوور كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندانی تێدا به‌رده‌وامه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاشكراشی كردوووه‌ حكوومه‌تی عێراق داوای له‌ سعوودیه‌ كردوووه‌ ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش واژۆ بكه‌ن له‌ بواری وزه‌ و دابین كردنی كاره‌با بۆ عێراق.

له‌لایێكی‌تره‌وه‌ قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای عێراق شكستهێنانی خۆی له‌ قایل كردنی ئێران به‌ به‌رده‌وام بوونی له‌ پێدانی وزه‌ی كاره‌با به‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و وتیشی: به‌رپرسانی تاران به ‌بیانووی قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوووه‌كانی سه‌ر عێراق بڕیاریان داوه‌ چیتر كاره‌با به‌ شاره‌كانی باشوور نه‌ده‌ن.

به ‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له ‌ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی 15 هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه له ‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ پێویستی به‌ 23 هه‌زار مێگاوات هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16594

Your Comment

You are replying to: .
captcha