ئۆپەراسیۆنی دژە داعشی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای هەولێر دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستان و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له‌چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 16ی 7ی 2018، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی چیای قه‌ره‌چوخ-یان له‌ نزیک قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.

سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر - مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه‌ دەڵێت: "جموجوڵی داعش له‌م ناوچه‌یه‌ زۆره‌ و سوودیان له‌ بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق وه‌رگرتووه ‌و زانیاریمان هه‌یه‌ له‌ ئه‌شكه‌وت و دۆڵه‌كانی چیای قه‌ره‌چوخ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش به‌ر له‌وه‌ی خۆیان قایم بكه‌نه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ریان".

هەر لەو باریه‌وه‌، ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌رنامه‌یێک بۆ پاک كردنه‌وه‌ی چیای قه‌ره‌چوغ له ‌چه‌كدارانی داعش داڕێژراوه‌، به‌شێوه‌یێک هێزی هاوپه‌یمانان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌، ئۆپراسیۆنێک بۆ پاك كردنه‌وه‌ی چیاكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

تیمی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی و به‌لجیكی و وڵاتانی دیكه‌ش به‌ كرده‌یی به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كردووه‌ و فڕۆكه‌ی ئه‌پاتچی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شداریی كردووه‌.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16583

Your Comment

You are replying to: .
captcha