کوردپرێس: ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران هەروها جەختیان کرد لە سەر توانایی وڵات بۆ تێپەڕاندنی کێشە ئابوورییەکان بە کار و هەوڵی شەوانەڕۆژیی هەموو بەرپرسان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای جەخت کردن لەسەر بەدوادا چوونی لێبڕاوانە و جیدی کارەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات و تواناییەکانی وڵات وتیشیان لاینە ئەورووپییەکان ئەرکمەندن گەرەنتیی پێویست سەبارەت بە بەرجام بدەن، بەڵام نابێ ئابووری وڵات بەو پرسە گرێ بدەن و چاوەڕوانی بن.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستیی پەرەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی دیپلوماسی و پێوەندی بیانی وتیشیان پێوەندیی وڵات لە گەڵ ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا دەبێ هەرچی خێراتر هێزمەند بکرێت و چالاکی ئامانجداری دیپلوماسی پەرە بسێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment