خەڵک دەبێ هەست بە ئارامی بکەن

بەشی ئێران/کوردی- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە دانیشتنێکدا کە لەسەر بانگهێشتی بەڕێزیان لە سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئێرانیان لە ئورووپا بە هێزمەند وەسف کرد.

کوردپرێس: ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران هەروها جەختیان کرد لە سەر توانایی وڵات بۆ تێپەڕاندنی کێشە ئابوورییەکان بە کار و هەوڵی شەوانەڕۆژیی هەموو بەرپرسان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای جەخت کردن لەسەر بەدوادا چوونی لێبڕاوانە و جیدی کارەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات و تواناییەکانی وڵات وتیشیان لاینە ئەورووپییەکان ئەرکمەندن گەرەنتیی پێویست سەبارەت بە بەرجام بدەن، بەڵام نابێ ئابووری وڵات بەو پرسە گرێ بدەن و چاوەڕوانی بن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستیی پەرەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی دیپلوماسی و پێوەندی بیانی وتیشیان پێوەندیی وڵات لە گەڵ ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا دەبێ هەرچی خێراتر هێزمەند بکرێت و چالاکی ئامانجداری دیپلوماسی پەرە بسێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16557

Your Comment

You are replying to: .
captcha