کوردپرێس:
دوای فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان، سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران لە کەربەلا چوونەتە ناو بینای پارێزگاوە.
ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٨/٧/١٤، لە کاتی چوونە سەر بارەگای حزبوڵڵای عێراق لە ناوچەی حەی سەعد لە شاری نەجەف، پاسەوانانی بارەگاکە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، بەھۆیەوە دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، حکوومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە بەسرە ڕاگەیاندووە و نزیکەی ٣٠ هەزار سەربازی لەو شارانەی ناڕەزایەتییان تێدایە بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی خۆپیشاندانی دانیشتووانی نەجەف دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و لە ناوچەی "ثورة العشرين" دەنگی تەقە بیستراوە، هەروەها دوو خۆپیشاندەر کوژراون.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ئێن ئاڕ تی، دوای پەلاماردانی بارەگایێکی عەسایبی ئەهلی حەق لە ناوچەی "حی السعد" لەلایەن خۆپیشاندەرانی شاری نەجەفەوە، دوو خۆپیشاندەر کوژراون.
هاوکات خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تەواوی عێراق ڕاگیراون.
* لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە
Your Comment