کوردپرێس:
داخرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی ناڕەزاییەکان لە باشووری عێراق و حەدیسی وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پێوەندیی بەو نائارامییانەوە هەبێت و کۆمەڵێک مافناس و چالاکی مەدەنی ئەو بڕیارانە ڕەت دەکەنەوە کە لە سەر داخستنی هێڵی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دراوە.
هەر لەو بارەیەوە سەعد حەدیسی وته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق، وتوویەتی، بڕیارى راگرتنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندیى به كێشه‌یێكى هونه‌رییه‌وه هه‌یه و به‌وته‌ى ئه‌و كێشه‌یێک له تۆڕى ئینته‌رنێت له سه‌رتاسه‌رى وڵات.
سەعد حەدیسی ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ورده‌كارىی ئه‌و كێشه‌یه لاى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى عێراقه و هیچ زانیارییێكى نییه سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی بڕیاره‌كه.
له وه‌ڵامى پرسیارێکى تەلەڤزیۆنی خەندان کە ئایا راگرتنى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندى هه‌یه به خۆپیشاندانه‌كانى به‌سره‌وه، حه‌دیسى، ره‌تی كرده‌وه په‌یوه‌ندى به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌بێت.
هاوکات ئومێد محه‌مه‌د، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به خه‌ندان-ى راگه‌یاند،، به بڕیارى حكوومه‌تى عێراق،"به هۆكارى دۆخى ئه‌منیی عێراق به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق بڕیارى راگرتنى فه‌یسبووك و ئینستاگرام، تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كانى دیكه، دراوه له سه‌رتاسه‌رى وڵات".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر داوای بەغدا تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەخرێن و وادەی کردنەوەشیان نادیارە.
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە بارەی بڕیاری داخرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: "لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپێشاندان و ناڕەزایی خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق CMC بڕیاری داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داوە و لە هەرێمی کوردستانیش بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە جگە لە پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف، میسان، زیقار و بەغدا هاوڵاتیان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای باشکردنی ژیان و گوزەرانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
*لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە
Your Comment