باشترە هیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: بە باشی دەزانن هیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغدا و بۆ کورد یەکگرتوو و یەکڕیز بێت، باشترە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر فەتاح، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند ئێستا خەریکن ئەو بڕیارانە جێبەجێ دەکەن کە لە دوا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دراون.

ئاماژەشی بەوە کرد کە بەلایەوە یەکڕیزیی کورد گرنگە و پێی باشە شاندێک بۆ بەغدا درووست بکرێت کە هەموو کوردی تێدا بێت و نوێنەری هەموو کورد و کوردستان بن. گوتیشی: "تائێستا بەشێکین لە عێراق، لەبەر ئەوە بۆ بەغدا زەروورە بەیەکەوە بین، ئەگەر یەکگرتوو بین، باشترە، بەڵام ھیچ کەس و لایەنێک بە تەنیا نەچێتە بەغدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16517

Your Comment

You are replying to: .
captcha