داگیرکەران بەنیازن شۆناسی کوردیی عەفرین لەناوبەرن

بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئاماژی دا بە ڕووخاندن و سووتاندنی خانوو و لەوڕگەکانی عەفرین لەلایەن هێزە سەربازییەکانی پشتیوانی کراوی تورکیا و وتی بەرنامەیێکی سیستماتیک بۆ لەناو بردنی شۆناسی کوردیی عەفرین لەدەستۆیە.

مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەگفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەوڵی جیهادییەکان و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و ڕایگەیاند: لەناوبردنێکی سیتماتیک لە عەفرین بەدەستی "تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا" دەستی پێکردووە و ئامانجەکەشی سڕانەوەی شۆناسی کوردی لە ناوچەی عەفرینە.

ناوبراو درێژەی دا: کۆ کردنەوەی هەموو تیرۆریستانی سووریا لە عەفرین بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەو شارەی سیمای ناوچەیێکی تیرۆریستی لەخۆ بگرێت.

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وتیشی: میلیشیاکان نەک هەر ناوی کۆڵان و گەڕەکەکان دەگۆڕن بەڵکوو بە سووتاندنی خانوو و دارستانەکان دەیانهەوێت شوێن پای شۆناسی مێژوویی دانیشتوانی عەفرین بسڕنەوە.

مستەفا بالی ئاماژەشی دا بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزە تیرۆریستییانە لە عەفرین و وەبیری هێنایەوە: کاتێک تیرۆریستان وڵاتەکەت داگیر دەکەن تەنها ڕێگا بەرخۆدانە، بۆیەش تا ئازادیی مەڵبەندەکەمان لەگەڵ دەگیرکەران شەڕ دەکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16514

Your Comment

You are replying to: .
captcha