عەبادی فەرمانی بە لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق کردووە ئاسایشی بەسرە بپارێزێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزی چەکداری عێراقی فەرمانی کردووە 6 یەکەی لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە پۆلیسی فیدراڵی عێراق و 6 یەکەی هێزی دژە تیرۆر و چەند کەتیبەیێکی سوپای عێراق ئاسایشی پارێزگای بەسرە بپارێزن.

کوردپرێس:

سامر حسێنی لەو بارەیەوە بە ڕادیۆ مەربەدی عێراقی وتووە بۆ لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرای بەسرە شانازییە کە پارێزگاری لە ئاسایشی هاووڵاتییان و تەنانەت خۆپیشاندەرانی ئەو پارێزگایە بکات. بۆیە هەوڵ دەدەین ئەو کەسانەی بەنیازن ئاسایشی پارێزگاکە تێک بدەن بناسین.

ناوبراو هیوای ئەوەشی خواست لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق بتوانێت ببێتە سەرمەشقێک بۆ سەروەر کردنی نەزم و ئاسایش و پاراستنی یاسا لە ێعراق.

حسێنی داوای لە هاووڵاتیانی بەسرە کرد ڕێگری بکەن لە دزە کردنی ئاژاوەگێڕان بۆ نێو خۆپیشاندەران و گوتیشی هاووڵاتییانی بەسرە مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنی مافی ڕەوای خۆیان چوونکە ئەو پارێزگایە سەرچاوەیێکی سەرەکیی داهاتە لە عێراق.

News Code 16499

Your Comment

You are replying to: .
captcha