وڵات گه‌وه‌ر فه‌رمانده‌ی PKK له‌ ناوچه‌ی کارزانی تورکیا کوژرا

به‌شی تورکیا- سه‌فه‌ر ئاچار که‌ نازناوه‌که‌ی وڵات گه‌وه‌ر بوو له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامی دیکه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ پێکدادانێکیان له‌گه‌ڵ هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ پارێزگای کوردنشینی بتلیس کوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌ییی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیاوه‌ ده‌ست که‌وتوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیدا که‌ ئه‌و هێزانه‌ 28ی حوزه‌یران له‌ گوندی قۆچ یغیت له‌ پارێزگای کوردنشینی بتلیس ئه‌نجامیان دا فه‌رمانده‌ییێکی په‌که‌که‌ که‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی کارزانی تورکیا بوو به‌ ناوی سه‌فه‌ر ئاچار و به‌ نازناوی وڵات گه‌وه‌ر له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامی دیکه‌ی PKK کوژران.

ناوی وڵات گه‌وه‌ر له‌ لیستی سووری تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بوو و خه‌ڵاتی 500 هه‌زار لیری بۆ ته‌رمه‌که‌ی ته‌رخان کرابوو. ناوبراو ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ 27ی تشرینی دووهه‌می 1998 له‌ باکووری عێراق کۆپته‌رێکی سیاسیی مۆدێلی سکۆ سکای هێزی جه‌نده‌رمه‌ی کرده‌ ئامانج و 15 هێزی جه‌نده‌رمه‌ له‌ داکه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌ره‌که‌دا کوژران.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16481

Your Comment

You are replying to: .
captcha