کورد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەبێت لە ئەمریکا دوور بکەوێتەوە

بەشی جیهان- میشل جانسن بڕوای وایە ئەگەر کورد بەنیازە لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق ڕێبکەوێت دەبێت لە ئەمریکا دوور بکەوێتەوە.

کوردپرێس: دەوڵەتی سووریا زۆرینەی ناوچەکانی مەرکەزی و ڕۆژئاوای سووریای لە بندەست داعش و ئوپۆزسیۆن دەرهێناوە و ئێستاش بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێشڕەوی دەکات ئەوەش بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچانە.

کورد لە ساڵی 2014وە لە شەڕی دژبە داعش هاوپەیمانی سووریایە. بەڵام واشەنتۆن هەرگیز هاوپەیمانێکی ستراتێژییانەی کوردی نەبووە لەبەر ئەوەی لە مەوزووعی داگیرکرانی عەفرین لەلایەن تورکیا و خواستی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا پشتی لە کوردی کردووە. بۆیە کورد ناتوانێت لەپێناو ئامانجەکەی کە دامەزراندنی ناوچەی خۆبەڕێەبەرە پشت بە ئەمریکا ببەستێت.

میشل جانسن چاودێری سیاسیی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بڕوای وایە کورد بە پشتبەستن بە ئەمریکا ناتوانێت بگات بەو ئارمانجانەی پەیڕەویان دەکات. بۆیە ئەگەر دەیانەوێت لەگەڵ دیمەشق ڕێبکەون دەبێت سەرەتا لە ئەمریکا دوور بکەونەوە.

ناوبراو لە وتارێکی جۆردەن تایمزدا نووسیویەتی ئەگەر کورد لەگەڵ دیمەشق ڕێبکەوێت ئەوا ئەو دوو لایەنە بە هاوکاریی یەکتر دەتوانن هەڕەشەی تورکیا لە سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا دوور بخەنەوە.

میشل جانسن دەشڵێت کورد پێویستی بە پاڵپشتیی دیمەشقە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەی تورکیا کە کوردی سووریا بەشێک لە هێزەکانی پەکەکە دەزانێت.

News Code 16477

Your Comment

You are replying to: .
captcha