به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هۆڵی شادی شاری هه‌ولێر پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه و جیا كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد.
له پرۆسه‌که‌دا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ٢١٥ سندوق ده‌کرێت که له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
ڕۆژی ٩ی ئه‌م مانگه ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد و دوو ڕۆژی خایاند.
به‌پێی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی به‌شێک له وێستگه‌کانی پارێزگای سلێمانی به نموونه وێستگه‌ی ٣ی قه‌زای دوکان نه‌وه‌ی نوێ ١٧ ده‌نگ زیادی کردوووه، کۆمه‌ڵ ١١ ده‌نگ، گۆڕان ٧ ده‌نگ، هاوپه‌یمانی ٣ ده‌نگ، یه‌کگرتوو ٤ ده‌نگ، پارتی ٨ ده‌نگ.
له‌و ئه‌نجامه ته‌نیا یه‌کێتی ده‌نگه‌کانی که‌میان کردوووه به جۆرێک له ژماردنی ئه‌لیکترۆنی ١١٢ ده‌نگی هه‌بوووه به‌ڵام له ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ٦٥ ده‌نگی هه‌بوووه واته ٤٧ ده‌نگ که‌می کردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment