وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر دیارنه‌مانی چه‌ک ٢٥ ئه‌فسه‌ر سزا ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ هۆی دیارنه‌مانی چه‌كه‌كانیانه‌وه‌، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی ٢٥ ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی ڕاگرتوووه‌ و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان پێ بكڕێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ٤٠ چه‌كی هاوپه‌یمان دیار نه‌ماون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "ماوه‌یێكی زۆره‌ مووچه‌ی 25 پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌ر ڕاگیراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان نه‌ماوه‌ و نه‌یانگه‌ڕاندوووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ پێیان وتووین له‌ كاتی شه‌ڕ و پاشه‌كشه‌كردندا لێیان به‌جێ ماوه‌."

هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ٤٠ چه‌كی هاوپه‌یمانان كه‌ دراون به‌ پێشمه‌رگه‌ دیار نه‌ماون و ڕاگرتنی مووچه‌ی هه‌ندێكیشیان "ئیجرائاته‌" و له‌وباره‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاژانسی وت: "نزیكه‌ی 40 چه‌كی هاوپه‌یمانان دیار نه‌ماوه‌ كه‌ دراوه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌."

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16465

Your Comment

You are replying to: .
captcha