عێراق و ئێران ڕووفاتی سه‌ربازانی شه‌ڕى 8 ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری پارێزگاری دیاله‌ ده‌ڵێت: عێراق و ئێران له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نزه‌ریه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ ڕووفاتی 116 سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕی‌ 8 ساڵه‌ی‌ نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی ته‌مووز‌ ئێران و عێراق ڕووفاتی 116 هێزی سه‌رده‌می شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد و له‌مباره‌وه‌ كه‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله‌ كه‌ به‌شداربووی ئه‌و مه‌راسیمه‌ بوو به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕووفاتانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕ كران 116 ڕووفات بوون كه‌ 74 ڕووفاتیان ڕووفاتی سه‌ربازانی عێراقی بوون كه‌ له‌ خاكی‌ ئێران دۆزراونه‌ته‌وه‌ و 42 ڕووفاتیان هی سه‌ربازیی ئێران بوون كه‌ له‌ خاكی‌ عێراق بوون.

جێگری پارێزگاری دیاله‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه ‌دا كه‌ ئاڵوگۆڕ كردنه‌وه‌ی ڕووفاته‌كان به‌پێی ڕێکكه‌وتنێكی نێوان هه‌ر دوو وڵات بوووه‌ كه‌ پێشتر له‌ شاری هه‌ولێر له‌ نێوانیاندا واژۆ كراوه‌ و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئاڵوگۆڕ كردنی ڕووفاته‌كان درێژه‌یان ده‌بێت و ئه‌و ڕووفاتانه‌ی که‌ ڕۆژی 11ی ته‌مووز ئاڵوگۆڕ کران وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ كردنی ڕووفاته‌كان بوو له ‌نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا.

كه‌ریم عه‌لی ڕاشی‌گه‌یاند: "ناسنامه‌ی 14 سه‌ربازی عێراقی و 11 سه‌ربازی ئێرانی ئاشكرا بوووه‌ و سه‌ربازه‌كانی‌تر نه‌ده‌ناسرانه‌وه‌ و ناسنامه‌كانیان دیار نییه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16461

Your Comment

You are replying to: .
captcha