پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌ دانراون پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مووز پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد و نوێنه‌ر و چاودێریی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان ئاماده‌ی پرۆسه‌که‌ن به‌ڵام ڕێگه‌ به‌ ڕووماڵی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نادرێت و به‌رپرسانی کۆمیسیۆنیش زانیاری له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌ ناده‌ن.

دوێنێ ئه‌و سندوقانه‌ی بڕیاره‌ ده‌نگه‌کانیان به‌ ده‌ست بژمێردرێته‌وه له‌ سایلۆی هه‌ولێره‌وه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ ئه‌و هۆڵه‌ی پرۆسه‌که‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدان جگه‌ له‌ ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌ندامی هیچ یه‌ک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بوون و پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌نگی ئه‌و سندۆقانه‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ تانه‌یان له‌سه‌ر دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16437

Your Comment

You are replying to: .
captcha